PM:02:45:23/05/2023
10604 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی قەزای چوارتا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەڕێوەبەری کارەبای قەزای چوارتا بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە. وتیشی، "نازانین بۆچی دەستگیرکراوە."
ئەمڕۆ سێشەممە، شاهۆ عوسمان قائیمقام قەزای چوارتا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەڕێوەبەری کارەبای قەزای چوارتا بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.
هاوکات، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، ئەوان ئاگاداری دەستگیرکردنی ئەو بەڕیوەبەرە نین.