سەردێڕ:

نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر حکومەتی عێراق و هەرێم تۆمارکرد

PM:12:28:23/05/2023

5480 جار خوێندراوەتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر حکومەتی ناوەندی و حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکردووە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نەوەی نوێ حکومەتی ناوەندی تۆمەتبارکردووە بە جێگیرنەکردنی بڕگەیەک، کە حکومەتی عێراق پابەند بکات بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوت و حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیشی بە سەپاندنی پاشکەوتی موچە تۆمەتبار کردووە.

دوای سکاڵاکە دەبێت نوێنەری حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم بەشداری بکەن لە دانیشتنەکانی دادگادا و سکاڵاکە بۆ گەڕاندنەوەی پاشکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هاوکات سبەی دادگای فیدڕاڵی کۆبوونەوەی کۆتایی دەکات لەسەر سکاڵایەکی دیکەی نەوەی نوێ کە لە دژی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی بەغدا هەوڵدەدات لە ماددەی ١٣ـی بودجەدا لە برگەی دال کە تایبەتە بە پابەندکردنی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکانی پاشەکەوتی موچە وەک قەرزی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە فەرمانبەرەکانی جێگیر بکات و پابەندی بکات بە گەڕاندنەوەی.













گەلەری