سەردێڕ:

کەی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بەڕێدەکەوێت؟

PM:12:05:23/05/2023

9576 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی سلێمانی رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگە یاخود لە سەرەتای مانگی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم لە سلێمانییەوە بە رێگای وشکانی دەگاتە سعودیە.


ئەمڕۆ سێشەممە، کامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوە کرد، لە کۆتایی مانگی ئایار یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی بە رێگای وشکانیدا بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

کامەران عەلی وتیشی، لە پارێزگای سلێمانی شەش قافڵەی حاجیان بە رێگای وشکانی دەچنە سعودیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شاری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین، هەزار و ٤١٨ حاجی ئەمساڵ فەریزەی حەج بەجێدەهێنن و لە پارێزگای هەڵەبجەش ١١٨ حاجی و لە ئیدارەی گەرمیانیش ٢٥٠ حاجی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، یەکەم کاروانی حاجیان لە وڵاتی بەنگلادیشەوە گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە، لەمساڵدا رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای هەڵگرت و ژمارەی حاجیانیان بۆ ملیۆنێک کەس بەرزکردەوە .

پێشتریش دەستەی حەج و عومرەی عێڕاق رایگەیاندبوو، لەمساڵ دا ٣٤ هەزار کەس فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن لە کاتێک دا داوایان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە کردبوو کە پشکی حاجیانی عێراق زیاتر بکرێت بەڵام داواکەیان رەت کرابووەوە.













گەلەری