دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆسەر بارەگایەکی یەبەشە لە قەزای شنگال سێ کەس کوژراون. یەبەشەش کوژرانی جەکدارەکانی رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە گوندی خەلەفی سەر بە قەزای شنگال کردووتە ئامانج.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە سێ کوژراون.
هاوکات یەکینەکانی پاراستنی شنگال یەبەشە دەڵێن، لە بۆردوومانەکەدا کەس نەکوژراوە
و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ١٦ـی ئایاری ئەمساڵیشدا ژە تیرۆری کوردستان
راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای
تورکیا بارەگایەکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال "یەبەشە"ی لە کۆمەڵگەی خانەسووری
سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران، بەڵام بەرپرسێکی یەکینەکانی
یەبەشەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوەی بۆردوومانکراوە ماڵی هاوڵاتییەکی سڤیلە و
دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.