سەردێڕ:

یەکێتى ئەوروپا سزاى نوێى بەسەر ئێراندا سەپاند

PM:04:50:22/05/2023

2584 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتى ئەوروپا سزاى نوێى بەسەر چەند کەسایەتیەک و دامەزراوەى ئێراندا سەپاند.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسى ئێرنا بڵاویکردەوە، یەکێتى ئەوروپا سزاى نوێى بەسەر پێنج کەسایەتى و دوو دامەزراوەى ئێراندا سەپاندووە.

ئاژانسە ئێرانییەکە ئاشکرای کردووە، ئەو پێنج کەسەى سزاکانى یەکێتى ئەوروپا گرتوونیەتەوە، بەشێکیان سەر بە دەزگا ئەمنییەکانن و هەروەها دوو دامەزراوەش سزاى یەکێتى ئەوروپایان بەسەردا سەپاوە، کە نزیکن لە هێزەکانى سوپاى پاسداران.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکردووە، سزاکان هەریەک لە سەلمان ئادینە وەنەد سەرۆکى خۆراکى پۆلیسى تاران و نادر مورادى جێگرى سەرۆکى پۆلیسى تاران و سەعید مونتەزەر مەهدى وتەبێژ بەناوى فەرماندەیى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى ئێران و سەید محەمەد ئاغا میرى ئەمیندارى ئەنجوومەنى باڵاى هەروەها موحسین نیکۆرز داواکارى گشتى شارى سیرجان لە پارێزگاى کرمان لە باشوورى ئێران لە خۆگرتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە کۆتایی مانگى کانوونى دووەمى ئەم ساڵ، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا، سزاى بەسەر ١٠ کەسایەتی ئیرانی دا سەپاند لە نێویان دا بریکاری وەزیری هەواڵگریی ئێران و چەند بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران، هەروەها سزادانی دامەزراوەیەکی دیکەی ئێرانی."

ئەوکات لای خۆیەوە واشنتۆن هۆکارى سزاکەى روونکردەوە کە بە هۆى ئەو پێشێل کارییانەیە دەسەڵاتدارانی ئێرانی لە دژی خۆپێشاندەران کردوویانە لە نێویشیان سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر  ١٠٩ خۆپيشاندەر دا کە چواریان سزاکەیان بە سەردا جێبەجێ کرابوو.













گەلەری