میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی شەمخانی سکرتێرى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى ئێران دەستى لەکارکێشایەوە و عەلى ئەکبەر ئەحمەدیان لە شوێنەکەى دانرا.
میدیاکانی ئێران، ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای دوو مانگ لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی ئێران لەگەڵ سعودیە کە بە نێوەندگیری چین بەڕیوەچوو، عەلی شەمخانی، سکرتێرى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى ئێران دەستبەردارى پۆستەکەى بووە.
باسیان لەوەشکردووە، شوێنەکەى عەلى ئەکبەر ئەحمەدیان
دانراوە، کە بەرپرسى ئیتلاعاتى سوپاى پاسدارانە.
عەلى شەمخانى لە ساڵى ١٩٩٧ تا
٢٠٠٠ وەزیرى بەرگرى ئێران بووە و دواتریش لە پۆستى باڵاى ئەمنى ئێراندا درێژەى بەکارەکانى
داوە.
عەلى شەمخانى رۆڵى هەبووە لە لێکنزیکبونەوەکانى
چین و ئێراندا کە لە سەرەتاى مانگى ئادارى ئەمساڵدا لە چین کران و بەهۆیەوە پەیوەندییەکانى
نێوان هەردوو وڵاتا ئاسایی کرانەوە.