بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ناحیەی قوشتەپە لە هەولێر کرا بە قەزا.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، ناحیەی قوشتەپە لە هەولێر کراوە بە قەزا بە هەمان سنووری پێشووی.
بەپێی ئامارێک، ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە ٢٢ هەزار
و ٨٥٠ کەسن و ٥٩ گوندی هەیە و ٢٢ کیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە.
قەزای قوشتەپە لە ٥٩ گوند پێک دێت و مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ سەردەمی عوسمانییەکان و ناوەکەی تورکییە و بە مانای گردی چۆلەکە دێت.
لە ساڵی ١٩٥٧ قوشتەپە کراوە بە ناحیەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێر و
١٨ فەرمانگەی حکومی تێدایە بۆ راییکردنی کاری هاوڵاتیان.