سەردێڕ:

وادەیەک بۆ کۆتایى کۆرۆنا دیاریکرا

PM:11:38:12/09/2021

24456 جار خوێندراوەتەوە

مایك ریان، بەرێوەبەری بەرنامەی تەندروستی فریاگوزاری لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ''ئەگەر ئێمە کارە ڕاستەکانی وەکو وەرگرتنی ڤاکسین و خۆپارێزى و رێکارەکان جێبەجێ بکەین، کۆرۆنا زووتر لەناودەچێت.


رێکخراوی تەندروستی جیهانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا کوڕی ماریا ڤان کیرۆڤا، سەرۆکی تیمی پەتای کۆرۆنا پرسیاری کۆتاییهاتنی کۆرۆنا لە دایکی دەکات ، لە وەڵامدا ئەوەی خستەڕوو کە زانیارى لەو بارەوە نییە و هیواخوازبوو بزانێت.

ڤان کیرۆڤا ئاماژەی بە مایك ریان کرد بۆ وەڵامدانەوەی دروستی ئەو پرسیارە.

ریان ئەوەی خستوەتەڕوو، ''ئەگەر ئێمە ڤاکسین وەرگرین، هەلی باشترمان دێتە بەردەم بۆ کۆتایی هێنان بەو پەتایە زووتر''.

باسی لەوەشکردووە، زووتر کۆتایی دێت، ئەگەر خەڵکی خۆیی و ئەوانی تر بپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆرۆنا لەناودەچێت، ئەگەر نەخۆشخانەکان بەهێزتربن و چاودێری و چارەسەری پێویست پێشکەش بکەن.

راشیگەیاندووە، هەموو ئەو رێکارەکارانەی سەرەوە بەیەکەوە، زووتر ڤایرۆسەکە قەڵاچۆ دەکەن و ئەگەر درەنگتر جێبەجێبکرێن، زیاتر لەناوماندا دەمێنێتەوە.

مایك ریان جەختی لەوەشکردووەتەوە، ''هیوای زۆر هەیە لەبەرئەوەی ئێمە خاوەنی مێشك و عەقڵێکی گەورەین و دەتوانین داهێنان بکەین و خێرا هەنگاو بنێین و خێراتر لەرابردوو''.

روونیشیکردەوتەوە، گەورەترین گرفت ئەوەیە، ئەو زانیاریانە وەکو خۆی بگەیەنرێت.













گەلەری