سەردێڕ:

بەهۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێوە هەشت کەس برینداربوون

PM:11:54:21/05/2023

37684 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێوە لە کەرکوک هەشت کەس برینداربوون.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی "عەمەل شەعبی" شاری کەرکوک شەڕ بە دار و بەرد و ئاسن لەنێوان دوو ماڵە دراوسێدا روویدا کە خزمی یەکترن.

باسی لەوەشکرد، لە ئەمجامی شەڕەکە هەشت کەس لە هەردوو بنەماڵەکە برینداربوون، کە ٥٣ ساڵ، ٢٤ ساڵ، ٢٣ ساڵ، سیانیان ١٨ ساڵ و دووانیان ١٦ ساڵ، بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، دوو بنەماڵەکە بە رەگەز عەرەبن و دۆخی تەندروستی سێ لە بریندارەکان ناجێگیرە.

دیار محەمەد، کەرکوک













گەلەری