PM:09:43:21/05/2023
41200 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی شکانی بۆڕی ئاوی هێڵی دووی دوکان – سلێمانی، چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی و ناوچەی قڕگە بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بۆڕی هێڵی دووی ئاوی دوکان بۆ سلێمانی شکاوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی شکانی ئەو بۆڕی ئاوەوە چەند گەڕەکێکی
شاری سلێمانی و گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبن.
باسی لەوەشکردووە، تیمەکانیان هەوڵدەدەن لە ماوەی ٢٤
کاتژمێردا بۆڕییەکە چاکبکنەوە و ئاو بۆ ئەو چەند گەڕەکەی سلێمانی دابین بکەن.