سەردێڕ:

هەڵبژاردنی پەرلەمانى یۆنان بەڕێوەچوو؛ چی بەسەر پرسی کۆچبەراندا دێت؟

PM:08:21:21/05/2023

1968 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وڵاتی یۆنان بەڕێوەچوو، لایەنە بەشداربووەکان و دەنگدەرانیش لەسەر پرسى کۆچبەران دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا.


میدیاکانى یۆنان بڵاویانکردەوە، لەم هەڵبژاردنەدا کە دەنگدەران ٣٠٠ ئەندامى نوێ بۆ چوار ساڵى داهاتووى پەرلەمانى وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن، بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، بەشێکیانن پشتگیری پارتی دیموکراتی نوێ دەکەن، کە لە زارى سەرۆکى پارتەکەوە رایگەیاندووە، سنورەکانى وڵاتەکەیان بە ڕووی کۆچبەراندا دادەخەن.

لای خۆیەوە پارتی سیریزا، کە پارتێکى ئۆپۆزیسیۆنە و لە ساڵى ٢٠١٥ بە سەرۆکایەتى ئەلێکسیس سیپراس لە دەسەڵاتدا بوو، لە پرسى کۆچبەراندا پێچەوانەى پارتى دەسەڵاتدارى ئێستا بیر دەکاتەوە و دەڵێت، پشتگیری کەیسی کۆچبەران دەکەن.

هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی یۆنان بە یەکێک لە خێراترین هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتە دادەنرێت، بەو پێیەی چەند هەفتەیەک پێش کۆتاییهاتنی ماوەى یاسایی کابینەی حکومەت بەڕێوە دەچێت.

سنورە ئاوییەکانی یۆنان بە یەکێک لە رێگا سەرەکییەکانی دەربازبوونی کۆچبەران دادەنرێت بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و لەماوەی ساڵانی رابردوودا لە رێگای یۆنانەوە چەندین کۆچبەر روویان لە وڵاتانی دیکە کردووە، بۆ رێگریکردن لەو دیاردەیەش ماوەی چەند ساڵێکە یۆنان سنورەکانی توندتر کردووەتەوە.













گەلەری