سەردێڕ:

بەهۆی بەرکەوتن بە تەزووی کارەباوە کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:07:05:21/05/2023

1572 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە کەلار بەهۆی بەرکەوتن بە تەزووی کارەباوە کەسێک گیانی لەدەستدا.


راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (کەمال ڕەشید فەرەج) گەیەندرایە پزیشکی دادی قەزاکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە بەهۆی بەرکەوتن بە تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو. پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، ناوبراو لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ بووە.
پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە ماڵی خۆیان دەستکاری کارەبای کردووە و بەهۆیەوە کارەبا گرتوویەتی.


 













گەلەری