ژینگەپارێزان و بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی قەزای خەبات بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە گردبوونەوە وەکو خۆیان دەڵێن، سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ژینگەپارێزانی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر لە بەردەم شارەوانی قەزاکەدا گردبوونەوەیان ئەنجامدا بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، ژینگەپارێزێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، "سێ مانگە موچەمان وەرنەگرتووە"
یەکێک لە ژینگەپارێزانیش باس لەوە دەکات، لەلایەن
شارەوانیەوە هەڕەشەی دەرکردنیان لێدەکرێت ئەگەر نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
سەبارەت بە داواکارییەکانیان جەختییان لەوەکردەوە،
ئەو ٣٠٠ هەزارەی دەیاندەنێ، قەلەقی لای ئەوان دروستکردووە، چونکە وادەی دابەشکردنی
شایستە داراییەکانیان دیارنیە، هەموو مانگێک توشی ئەم گرفتە دەبن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی
هەرێم، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بایکۆت و گردبوونەوەی ژینگەپارێزان بەهۆی پێنەدانی
شایستەداراییەکانیانەوە گردبوونەوە ئەنجامدەدەن و بەشێک لە شارەکانی هەرێمیش بەهۆی
بایکۆتی ئەوانەوە، زبڵ و خۆڵ و خاشاکێکی زۆری تێداکۆبووەتەوە.