سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:55:21/05/2023

3332 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٠٠ دینار لە بەهاکەی زیادی کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق دەستدەکاتەوە بە خستنەبازاڕی دۆلار و لە رۆژی پێنجشەممەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستووەتە بازاڕەوە.

رۆژی پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ٢٧٥ ملیۆن و ١٧٧ هەزار و١٦٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٤٧ ملیۆنی بەشێوەی کاش بوو و ٢٢٨ ملیۆن و ١٧٧ هەزار و ١٦٦ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو.

بەڕاى چاودێرانى دراو هەرکا بانکى ناوەندى شێوازى فرۆشتنى دۆلار بە نەختینەیی زیاد بکات، ئەوا کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر دابەزینى نرخى دۆلار و بەرزکردنەوەى بەهاى دینار دەبێت.













گەلەری