سەردێڕ:

ئەمڕۆش باران بارین بەردەوامدەبێت؟

AM:10:41:21/05/2023

10240 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٧ ملیم باران لە سەنتەری سلێمانی باریوە و ئەمڕۆش، ناجێگیری کەش و هەوا بەردەوام دەبێت.


پاش ئەوەی رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین رووی لە هەرێم و ناوچەکە کرد، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ٢٤ کارژمێری رابردوودا ٤٧ ملیم باران لە سەنتەری سلێمانی باریوە و لەم ساڵدا لە سلێمانی ٧٨٥ ملیم باران باریوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی باران زیادی کردووە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و ناجێگیری کەش و هەواش ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان هەندێ کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ باران بارین بەشێوە تاوە باران و نمە باران و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى بارینی نمە بارانى پچرپچر و لە ناوچەى جیا جیا هەیە و لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک لە پاش نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەى باران دەبارێت و لە پارێزگاى هەڵەبجە لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانى نمە باران دەبێت و پارێزگاى کەرکووکیش ئاسمانى نیمچە هەور دەبێت .

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەش کردووە،سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوویەکان بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە دەبێت :

هەولێر: ٣٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٢٦ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٢٥پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٥ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٠پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣١ پلەى سیلیزى

سۆران: ٢٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٣٦ پلەى سیلیزى













گەلەری