سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:38:20/05/2023

27112 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٠٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ ئەوەی بانکی ناوەندی هیچ دۆلاری نەخستووەتە بازاڕەوە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار دابەزی.

رۆژی پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ٢٧٥ ملیۆن و ١٧٧ هەزار و١٦٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٤٧ ملیۆنی بەشێوەی کاش بوو و ٢٢٨ ملیۆن و ١٧٧ هەزار و ١٦٦ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو.

بەراى چاودێرانى دراو هەرکا بانکى ناوەندى شێوازى فرۆشتنى دۆلار بە نەختینەیی زیاد بکات، ئەوا کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر دابەزینى نرخى دۆلار و بەرزکردنەوەى بەهاى دینار دەبێت.













گەلەری