سەردێڕ:

ڤاگنەر: باخموتمان کۆنترۆڵکردەوە

PM:05:10:20/05/2023

4844 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی کۆمەڵەی چەکداری ڤاگنەر رایگەیاند، شاری باخموتی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵکردووە و وتەبێژی سوپای ئۆکرانیاش دەڵێت، "ململانێ هێشتا بەردەوامە."


ئەمڕۆ شەممە فەرماندەی کۆمەڵەی چەکداری فاگنەری سەر سوپای روسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە تەواوەتی شاری باخموتی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە کە ماوەیەکە بووە بە شانۆی سەرەکی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

لە بەرامبەردا وتەبێژی سوپای ئۆکرانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سیرهی ئەوەی خستەڕوو، جەنگ و ململانێ لە باخمۆت هێشتا بەردەوامە و هێزەکانی ڤاگنەر چەندین یەکەی چەکی ئۆتۆماتیکی و یەکەی تایبەتیان هێناوەتە باخمۆت.

لە ماوەی رابردوو، هێزەکانی ئۆکرانیا پاشەکشەیان بە یەکەی زرێپۆشی روسیا هێزەکانی ڤاگنەر لە ناوچەی باخمۆتی سەر بە ئۆکرانیا کرد و لەو ململانێیەدا ٩٢ سەربازی روسی کوژران.

لە سەرەتای جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە سوپای روسیا هەوڵدەدات دەست بەسەر شاری باخموتدا بگرێت چونکە ئەو شارە دەبێتە دەروازەی سوپاکەی بۆ چوونە نێو شارەکانی کراماتورسک و سلوفیانسک کە دوو شاری گرنگی هەرێمی دۆنستیکن و باخموت گرنگییەکی زۆری ستراتیجی هەیە بەهۆی نزیکییەوە لە کیێڤی پایتەخت.












گەلەری