سەردێڕ:

سندوقی دراوى نێودەوڵەتى: هەناردەى نەوتى عێراق دەگاتە سێ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار بەرمیل

PM:04:15:20/05/2023

1304 جار خوێندراوەتەوە

هەناردەى نەوتى عێراق بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، بۆ ئەمساڵ هەناردەکە بە تێکڕا بگاتە سێ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە خشتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت بڕی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی داهاتوودا بۆ چوار ملیۆن و ٤٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردوودا بە تێکڕا سێ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا تۆمارکردووە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢١دا بە تێکڕا سێ ملیۆن و ٤٤ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

ئەوەشى ئاشکرا کردووە، بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لەنێو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی عەرەبیدا پشکی سعودیە بووە، کە هەناردەکردنی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و ٥٨٠ هەزار بەرمیل. پاش ئەویش عێراق و دواتر ئیمارات دێت کە هەناردەکەى دوو ملیۆن و ٨١ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.













گەلەری