سەردێڕ:

رۆژنامەیەکى بەریتانى: یەکێتى و پارتى لەژێر فشارى رۆژئاوادا ناچارکراون هەڵبژاردن بکەن

PM:02:12:20/05/2023

3304 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەى ئەلعەرەبی چاپى لەندەن بڵاوىکردەوە، حزبە دەسەڵاتدارەکانى هەرێمى کوردستان لەژێر فشارى رۆژئاوادا ناچارکراون هەڵبژاردن بکەن.


رۆژنامەکە ئاماژەى بە کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسی هەردوو حزبەکەى کردووە کە بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر هەڵبژاردن، دواى ئەوەى تیمى یەکێتى گەڕاونەتەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران.

هەر بەپێى زانیارییەکانى میدیا بەریتانیەکە یەکێتى و پارتى لەسەر کاراکردنەوەى کۆمیسۆن و هەموارى یاسای هەڵبژاردن رێککەوتوون.

١٨ی ئەم مانگە، جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، "هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەریوە و بیری حزبەکان دەخەینەوە کە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەوە زیاتر دەبێتە هۆی لە دەستدانی متمانەیان".

هاوکات، بڕیارە سبەینێ، جارێکی دیکە هەردوو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.

بڕیارە رۆژى ١٨ی نۆڤەمبەرى ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و ئەم هەڵبژاردنە یەکەم هەڵبژاردنە کە بە فشارى ئەمریکا و رۆژئاوا دەکرێت و پێشبینى دەکرێت نەخشەى سیاسی هەرێمى کوردستان بگۆڕێت.













گەلەری