فەرماندەیەکی سەربازی بە پلەی لیوا لە لیوای ١ی پۆلیسی وزەی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری تەقینەوەی بۆڕیە غازەکەی کەرکوک هەڵەی تەکنیکی بووە.
ئازاد محەمەد فەرماندەی سەربازی بە پلەی لیوا لە لیوای ١ی پۆلیسی وزەی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری تەقینەوەی بۆڕیە غازخەکەی دوێنێ کێڵگەی باجوان ئەوە بووە، هەڵەی تەکنیکی هەبووە لەکاتێکدا تیمەکان خەریکی چاکردنی بوون.
وتیشی، بەهۆی کۆنبوونی
بۆڕیەکە و بەرگە نەگرتنی ئاگری گرتووە و لە ئێستادا بۆڕیەکە چاککراوەتەوە و هەناردەی
غاز دەستی پێکردووەتەوە.
دوێنێ، قەیس عەبدولرەزاق
وتەبێژی پۆلیسی شارستانی کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، بۆرییەکی
گواستنەوەی غازی کۆمپانیای باکور لە باجوان تەقیوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە و لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی
ئاگرەکەن.
باسی لەوەشکرد،
کاری ئەو بۆرییە گواستنەوەی غاز بووە لە کۆمپانیای نەوتی باکورەوە بۆ کۆمپانیای
غازی باکور.