سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارینی بەخوڕ بەردەوام دەبێت

AM:10:52:20/05/2023

7016 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەردەوام بوونی باران بارینی بەخوڕ دەکات.


ئەمڕۆ شەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری باراناوی دەبێت و لە چەند کاتێکی جیاوازدا بارانی بەخوڕ دەبارێت، لەگەڵ بوونی هەورەبروسکە.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما ٥ تا ٧ پلەی سیلیزی دادەبەزن. کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی با چالاک دەبێت و هەندێک جار خێراییەکەی دەگاتە ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاسمان هەور دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆدا کاریگەریی شەپۆلەکە کەمتر دەبێتەوە و باران بارین کەم دەبێتەوە.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما ١ تا ٢ پلەی سیلیزی دادەبەزێت بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ و خێرایی با ئاسایی دەبێت.

هەولێر: ٣٠

سلێمانی: ٢٧

دهۆک: ٢٧

کەرکوک: ٣٣

هەڵەبجە: ٣١

زاخۆ: ٢٨

سۆران: ٢٦

گەرمیان: ٣٦
رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بەم جۆرە بووە:
May be an image of text













گەلەری