چاوگێکی ئەمنی لە پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند، هاوڵاتییەك لەکاتی دەمەقاڵێی نێوان کوڕەکانی مامیدا کوژرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، شەڕ و دەمەقاڵێیەکە لەنێوان کوڕەکانی مامیدا دروستبووە و ئەو کەسە لەیەکێك لەبەرەکانی شەڕەکە بووە و بە تفەنگ تەقەکراوە و ئەو کەسە گوللـەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستوتەڕوو، لێکۆڵینەوە
لەو رووداوە بەردەوامە و قوربانییەکە چەکەکەی دەرهێناوە و ویستویەتی تەقە لەبەرامبەری
بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە تەقەکردن، ئەمەش وایکردووە بەرامبەرەکەی کاردانەوەی
هەبێت و چەکەکەی دەربکات و بیکوژێت.
باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە
خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەو
رووداوە بەردەوامە و ساڵانێکە ئەو بەرەیە گرفتییان هەیە.