سەردێڕ:

نرخی نەوت بەجێگیری ماوەتەوە

AM:08:03:20/05/2023

3076 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەهاکەی بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧١ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە هەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێک دایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوەیت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەم دەکەنەوە.

باسیان لەوەش کرد، ئەو هەنگاوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بە شێوەیەک دژ نەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بە گوێرەی ئاژانسی بلوومێرگ، حکومەتى سعودییە نرخی نەوتی لە بودجەی ئەمساڵی دا بە ٨٠ دۆلار هەژمار کردووە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دا لەسەر ئاستی جیهان.













گەلەری