سەردێڕ:

چۆن دەزانیت پڕۆتین لە جەستەتدا زۆرە؟

PM:11:47:19/05/2023

4464 جار خوێندراوەتەوە

زیادەڕەویی لە هەر خواردن و خواردنەوەیەکدا دەبێتە هۆی گرفتی تەندروستی، تەنانەت ئەگەر پێکهاتەکەی بەسوودیش بێت، پڕۆتین یەکێکە لەو پێکهاتە سەرەکیانەی بۆ جەستە پێویستە بە تایبەت بۆ دروستبوونی ماسولکەکان.


ماڵپەڕی " healthshots" لە بابەتێکی پزیشکیدا ئەو نیشانە لاوەکیانە دەردەخات، لە کاتێک کە جەستەت رێژەیەکی زۆر لە پڕۆتینی تێدایە، بریتین لە:

١. وشکبوونەوە، کاتێک جەستەت رێژەیەکی زۆر لە پرۆتینی بۆ دەچێت، گورچیلەکانت ناچار دەبن زیاتر کار بکەن بۆ ئەوەی بڕی زیادە بکاتە دەرەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زوو چوون بۆ توالێت و وشکبوونەوەی جەستە.

٢. زۆر خواردنی پڕۆتین دەبێتە هۆی ماندوو بوونی جگەر و زیاتر فشار خستنە سەری.

٣. زیاد بوونی کێشی جەستە، سیستمێکی خۆراکی بەردەوام کە بڕێکی زۆر لە پڕۆتینی تێدایە، دەبێتە هۆی ئەوەی دوای ماوەیەک بگۆڕدرێت بۆ چەوری.

٤. هەندێک جار دەبێتە هۆی کێشە بۆ سیستمی هەرس کردن وەک رشانەوە، قەبزی یان ئاوسانی ورگ.

٥. بۆنی ناخۆشی دەم، هەندێک جار وەک نیشانەیەکی زۆری پڕۆتین لە جەستەدا دەردەکەوێت.

٦. زۆر وەرگرتنی پڕۆتین هەندێک جار نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلەی لێ دروست دەبێت.













گەلەری