سەردێڕ:

کەشناسی: لە سبەینێوە کەش هەوا ناسەقامگیرتر دەبێت

PM:11:13:19/05/2023

23324 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە. دەشڵێت، لە هەندێک ناوچە بارانى بە لێزمە دەبارێت و پلەکانى گەرما پێنج بۆ هەشت پلە دادەبەزێت.


ئەمڕۆ هەینی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ناسەقامگیرى کەش و هەوا لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە و لە سبەینێوە ئەم ناسەقامگیریە زیاتر دەردەکەوێت.

دەشڵێت، پێشبینى دەکرێت سبەى بەیانى ڕۆژی شەممە شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە و لە هەندێ ناوچە بارانى بە لێزمە دەبارێت و پلەکانى گەرما پێنج بۆ هەشت پلە دادەبەزێت و خێرایی با ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەیە هەورە بروسکە لە هەولێر و سلێمانى و هەندێک ناوچەى گەرمیان بەهێزتربن لە ناوچەکانى دیکە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا بڕی بارانباری لە ناوچەکانی هەرێم بەم جۆرە بووە:

دهۆک ١.٢ ملم

زاخۆ ١٠.٢ ملم

ئامێدى ٢ ملم

بامەرنێ ٢.٦ ملم

حاجى ئۆمەران ١.٨ ملم













گەلەری