PM:08:24:19/05/2023
6712 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە پیاوێکی تەمەن ١١١ ساڵ گیانیلەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، عەلی سابیر کە هاوڵاتییەکی کەلارە لەبەردەم مزگەوتی لەیلا قاسم مینی پاسێک لێی دەدات و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
باسی
لەوەشکردووە، ئەو پایوە تەمەنی ١١١ ساڵ بووە و پاش ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە
لە سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
ئەو
پیاوە لەدایکبووی ساڵی ١٩١٢ـە و جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمی بینیوە.