سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریکرد

PM:06:45:19/05/2023

3180 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بەتەواوی داڕیژراوە و بەشێکی زۆری کارەکانی کۆتاییان هاتووە و هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی دەنگدان رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت


ئەمڕۆ هەینی، ئەحمەد مەزهەر جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەی دارایی رۆژی یەکشەممە یان دوو شەممەی داهاتوو سەرجەم کارەکانی پرۆژەیاسای بودجە تەواودەکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای تەواوکردنی سەرجەم کارەکانی پرۆژەیاسای بودجە، لیژنەی دارایی کار لەسەر ناردنی پرۆژە یاساکە بۆ پەرلەمانی عێراق دەکات بۆئەوەی رۆژێک بۆ دەنگدان لەسەری دیاریبکرێت.

لە ١٣ـی ئازار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجەی هەرسێ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ـی پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد و تاوەکو ئێستا دوو خوێندنەوەی بۆ کراوە و پشکی هەرێمیش لە بودجە ١٢.٦٧٪ـە و یەک بەرمیل نەوتیش بە ٧٠ دۆلار خەمڵێندراوە.













گەلەری