سەردێڕ:

وەزیری دارایی هەرێم زانیاریی نوێی لەسەر موچە ئاشکراکرد

PM:05:02:19/05/2023

63580 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، کێشەی موچە و ئەو گرفتە داراییانەی دێنە بەردەم دابەشکردنی هەموویان کێشە و گرفتی"سیاسی و گەندەڵیین" و تا ئەو گرفتە سیاسی و گەندەڵیانە چارەسەر نەبن، کێشەی موچە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی، ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، بزوێنەری کێشەکانی بەردەم موچە زیاتر سیاسی و بابەتی گەندەڵیین و ئەو کێشە سیاسی و گەندەڵییە بەردەوامانە، گرفتی دارایی دروست دەکەن.

 

وتیشی، تاوەکو ئەو کێشە و گرفتە سیاسیانە بەردەوام بێت کێشە بۆ دابەشکردنی موچە دروستدەبێت.
جەختیشی لەوەکردەوە، گەندەڵی هاوشێوەی عێراق و ناوچەکە لە هەرێم بوونی هەیە، تاوەکو گەندەڵی و گرفتە سیاسیەکان چارەسەر نەکرێن، کێشە داراییەکان بەردەوام دەبن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆ دابینکردنی موچەی مانگی نیسان بەغدا تاوەکو ئێستا ٦٠٠ ملیار دیناری ناردووە بۆ هەرێم، بەڵام بەپێی ئەو لیستی موچەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە بە دوو هەفتە موچە دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەستدایە تاوەکو بە دوو رۆژ موچە دابەشبکات، پێشتریش حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەڵێنیدا هەموو ٢٥ـی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام هیچ مانگێک لە کاتی خۆیدا موچە دابەشنەکراوە.


 













گەلەری