سەرۆکانی وڵاتانی G7 گەیشتونەتە وڵاتی یابان و بڕیارە لە شاری هێرۆشیما و بە ئامادەبوونی ڤۆلۆدمێر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لوتکەکە ببەسترێت.
ئەمڕۆ هەینی، ٤٩هەمین کۆنگرەی وڵاتانی G7 لە شاری هێرۆشیمای یابان دەبەسترێت و لە کۆنگرەی ئەمساڵدا باس لە جەنگی ئۆکرانیا و بارودۆخی ئابووری و پێشکەوتنە سەربازییەکان لە ئاسیا دەکرێت و بڕیارە دواى ئەوەى لە کۆبوونەوەى لووتکەى عەرەبى تەواو بوو، ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بچێتە ژاپۆن و بەشداری کۆبوونەوەى G7 بکات.
بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، بڕیارە لە کۆنگرەکەدا سزای نوێ بەسەر
روسیادا بسەپێندرێت و بەرپرسێکی ئەمەریکی دەڵێت، ئامانجی سزاکان کەمکردنەوەی پێویستییەکانی
روسیایە لە بەرزکردنەوەی تواناکانی شەڕ.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، سزاکان بەسەر لایەنە روسیەکان دا
دەبێت و زۆرینەیان لە ناو لیستی بازرگانی دان و سزا بە سەر ٣٠٠ تاکە کەس و فڕۆکە و
کەشتیدا دەسەپێندرێت.
لە پاڵ ئەوەشدا، گفتووگۆ لەسەر باری ئابووری و پێشکەوتنە
سەربازییەکانی ئاسیا دەکرێت بە تایبەتی وڵاتی چین، هاوکات فەڕەنسا لەو بارەیەوە
دەڵێت، کۆنگرەکە بۆ هاوکاری کردنی یەکدییە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی چین.
ئەوە لە کاتێک دایە، وڵاتانی G7 پێکدێن
لە وڵاتانی کەنەدا و ئیتاڵیا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و یابان و ویلایەتە
یەکگرتوەکانى ئەمەریکا.
ئەم حەوت وڵاتە بەهێزترین وڵاتانی جیهانن و لەمساڵ دا کۆنگرەی ٤٩هەمینیان
لە وڵاتی هێرۆشیما دەبەستن،ئەو کۆنگرەیە
ساڵانە لە نێوان سەرکردەکانی ئەو حەوت وڵاتە دەبەسترێت و لەسەر پرسە جیهانییەکان
کۆدەبنەوە و بڕیار دەدەن.