کەشناسی هەرێم پێشبینی کەش و هەوای راگەیاند و ئاماژە بە دەست پێکردنی تاوە باران و بروسکە دەکات لە ئێوارەی ئەمڕۆوە.
ئەمڕۆ هەینی، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان باران بارین دەست پێدەکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا، تاوە باران و بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەگەڵیدا تۆزو خۆڵێکی سوک بەرز دەبێتەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، پلەکانی گەرما ١ تاکو ٢ پلە
بەرزدەبنەوە و خێرای با مامناوەند دەبێت و هەندێک کاتیش چالاک دەبێت و خێرای با
دەگاتە ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دا.
لەبارەى کەشى سبەی رۆژى شەممە، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان هەور
دەبێت و زۆربەی کاتەکان دابارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کاریگەریی زیاتر
دەبێت و هاوکات پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت و ٥ تاکو ٦ پلەی
سیلیزی، پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرای با هەندێ جار بۆ سەرو ٣٥ کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێک دا چالاک دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر: ٣٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٢٦ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢٧ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٣٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٢٧پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٢٩ پلەى سیلیزى
سۆران: ٢٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٣٥ پلەى سیلیزى