بەهای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و یەک دۆلار بەرامبەر بە ١٩ لیرەو ٨٠ قروش مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەهای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی و یەک دۆلار بە ١٩ لیرە و ٨٠ قروش مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش تەنیا لەم ساڵدا لە١٥%ی بەهاکەی لە دەست داوە.
داتاکان دەریدەخەن، لە دوای هەڵبژاردنی ١٤ی ئایارەوە، لیرەى تورکى لە١٪ی
بەهاکەی لە دەست داوە و لە ساڵی ٢٠٢١وە لە ٤٤٪ی بەهاکەی لە دەست داوە و لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردووش دا، لە ٩٥%ى بەهاکەی لە دەست
داوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، هۆکاری دابەزینی لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی نەختینەی
بیانی لە بانکی ناوەندی تورکیادا و کەمکردنەوەی رێژەی سوودی قەرزەکان و هۆکاری
ئەمانەش بۆ سزاکانی سەر تورکیا دەگەڕێتەوە کە لەلایەن سندوقى نەختینەى نێودەوڵەتى خراوەتە
سەرى.