سەردێڕ:

سبەی لوتکەی عەرەبی لە سعودیە بەڕێوەدەچێت

AM:12:00:19/05/2023

4576 جار خوێندراوەتەوە

سبەی هەینى لووتکەی عەرەبی لە شانشینی عەرەبستانى سعودییە بە ئامادەبوونی نوێنەری حەوت وڵات بەڕێوەدەچێت و گفتووگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە وڵاتانی عەرەبیەوە دەکرێت لە ناویاندا دۆسیەی فەڵەستین و ململانێ چەکدارییەکانی سودان.


ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەیەک لە سەرۆکانی وڵاتان گەیشتنە جەددە، بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی عەرەبی کە بڕیارە سبەی هەینى لە شاری جەددە بەڕێوەبچێت و گفتووگۆ لەسەر دواین پێشهات و نوێ کارییەکانی وڵاتانی عەرەبی بکرێت.

لە لووتکەی عەرەبی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و قەیس سەعید سەرۆکی تونس و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و مەحموود عەباس سەرۆکی فەڵەستین و حەمەد بن عیسا شای بەحرەین و نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی کار بەرێکەری لوبنان و ئەسعەد بن تارقی سەرۆکی عومان بەشدار دەبن و سعودیەش میوانداری دەکات.

بڕیارە لە لوتکەی عەرەبی ئەمجارە، باس لە چەند دۆسیەیەک بکرێت لە ناویاندا دۆسیەی فەڵەستین و قەیرانی ململانێ چەکدارییەکانی سودان و چەند دۆسیەیەکی ئابووری لە چوارچێوەی وەبەرهێنانی کۆمکاری عەرەبی.

ئەمە یەکەمین بەشداریکردنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریایە لە لوتکەی عەرەبی لە دوای ساڵی ٢٠١٠ پێش هەڵگیرسانی شۆڕشی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ و دوای سڕکردنی لە ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی بۆماوەى ١٢ ساڵ.

لە رێکەوتی حەوتی ئایاری ئەمساڵ ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، لە دوای ١٢ ساڵ لە سڕکردنی بڕیاریان داوە سوریا بگەرێننەوە بۆ نێو باوەشى کۆبوونەوەکانى کۆمکاری عەرەبی.













گەلەری