سەردێڕ:

کەشناسی ئاماری باران بارینی ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

PM:10:32:18/05/2023

10940 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئاماری کەشناسی هەرێم لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوو لە قەزای دووز خورماتوو بڕی ٢,٤ ملیمەتر باران باریوە و رێژەی باران بارین لە سلێمانیش ٠,٥ ملیمەترە.


لە ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەش كراوە، لە ناوچەکانی پیرمام و پارێزگای سلێمانی بە بڕی ٠,٥ ملیمەتر باران باریوە و رێژەی باران لە ناوچەکانی حاجی ئۆمەران ٠,٤ ملیمەتر بووە.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق لە رۆژی شەممەى داهاتوو، شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکانی هەرێمى کوردستان دەکات و بارانی بە لێزمە دەبارێت و ئەگەری هەیە هەورە برووسکەشی لەگەڵ دا بێت.













گەلەری