سەردێڕ:

خوێندکارانى بەشە ناوخۆیى زانکۆى سلێمانى: رۆژ نییە کچێک و دوان و سیان سەگ نەیگەزێت

PM:09:39:18/05/2023

1804 جار خوێندراوەتەوە

دواى ئەوەى سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەشێک لە خوێندکارانى بەشە ناوخۆیی کچانى زانکۆى سلێمانى خۆپیشاندانیان بە هۆکارى نەبوونى ئاوى خواردنەوە و کارەبا ئەنجام دا، خوێندکارێکى خۆپیشاندەر رایگەیاند، رۆژ نیە کچێک و دوان و سیان سەگ نەیگەزێت.


بەشێک لە خوێندکاران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە کێشەی کارەبایان هەیە و تانکی ئاوەکانیان بەتاڵە جگە لەوەش ژمارەیەک سەگ لە دەورووبەری بەشە ناوخۆییەکان بێزاریان کردوون و دەشڵێن، "رۆژ نییە خوێندکارێک سەگ نەیگەزێت".

ئەو خوێندکارانە باسیان لەوەش کرد، ماوەی سێ مانگە پێیان دەڵێن کە بۆری ئاوەکانیان شکاوە و بەم زووانە چارەسەری دەکەن، بەڵام تاکو نەهاتنە سەر شەقامەکان کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکردن.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەکانى رابردوودا چەند جارێکى دیکە، خوێندکارانى بەشە ناوخۆیی زانکۆى سلێمانى خۆپیشاندانیان لە بەرامبەر نەبوونى خزمەت گوزاریەکانى بەشە ناوخۆییەکانیان ئەنجام دا، بەڵام دواى هەوڵێکى زۆر کێشەکانیان چارەسەر کرا، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن چارەسەرەکان هەمیشەیی نیە و دواى ماوەیەک سەرهەڵدەداتەوە.












گەلەری