سەردێڕ:

هۆشیار عەبدوڵا: مووچە ئەرکە نەک خزمەت بۆیە دەبێت حکومەت لەوادەى خۆیدا دابەشى بکات

هۆشیار عەبدوڵا چاودێری سیاسی
PM:08:05:18/05/2023

2512 جار خوێندراوەتەوە

چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بەبێ هۆکار گرفت بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە دروست دەکات و پاساو بە کەمی داهات دەهێنێتەوە و لە کاتێکدا پارەی پێویست بەردەستە و دەشڵێت، "خەڵکی دەزانن حکومەت گەندەڵە بۆیە پارەی کارەبا نادەن."


هۆشیار عەبدوڵا چاودێری سیاسی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، مووچە لەلای حکومەتی عێراق بووە بە ئەرکێکی گرنگ و حکومەتی عێراق بوێری ئەوەی نییە مووچە دوابخات، چونکە کاردانەوەی بەهێزی خەڵكی لێدەکەوێتەوە.

وتیشی، "بەڵام حکومەتی هەرێم مووچەی کردووە بە خزمەت لە کاتێکدا ئەرکی خۆیەتی و مەرجە لە وادەی خۆی مووچە دابەش بکات."

ئاماژەی بەوەش دا، پێشتر حکومەتی هەرێم بە پاساوی فرۆشتنی نەوت بە نرخێکی کەمتر دابەشکردنی مووچەی دوادەخست و لە ئێستادا لەبەر ئەوە حکومەتی بەغدا پارە دەنێرێت سەرنجیان خستووەتە سەر ئەوەی کە گوایە داهاتی ناوخۆ کەمە و دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم بە ئەنقەست مووچە دابەش ناکات."

ئەوەشی خستە روو، ئێستا حکومەتی هەرێم بەبێ هۆ کیشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست دەکات، لە هیچ جێگایەکی دونیا مووچەی فەرمانبەران کێشەی بۆ دروست نابێت و نابێت بە دۆسیە، چونکە مافە و نابێت پێشێل بکرێت.

باسی لەوەش کرد، خەڵکی پارە دەدەن بە (مۆلیدە ئەهلییەکان) چونکە بەبێ کێشە کارەبا دابین دەکەن و بە ئاسانی دەتوانن رەخنەی خۆیان بگەینن، بەڵام گەر پارە بدەنە حکومەت ئەوا کێشەی کارەبا چارەسەر نابێت و کەسیش ناتوانێت رەخنە بگرێت و دەشڵێت، "خەڵی بە ئاشکرا دەزانن حکومەت گەندەڵی دەکات بۆیە پارەی کارەبا و کرێیەکانی دیکە نادات."

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئێستا یەکێتی و پارتی لە هەوڵ دان بۆ ئەوەی بەشێک لە نەوتی هەرێم بکەنە پشکی حیزبەکانیان، بەڵام پێیان ناکرێت و بە هۆی ئەوەوە پاساو بۆ دابەشکردنی مووچە دەهێننەوە پڕۆسەی دابەشکردنەکەی دوادەخەن.













گەلەری