PM:06:58:18/05/2023
2272 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، دوای چاودێری ورد و پشکنین توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە ٦٥ ڤیزا کارتی پێبوە و ویستوویەتی بە نایاسایی بیباتە درەوەی عێراق.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاماژەى بەوەداوە، ئەو کەسە بەنیاز بووە پارەی ناو ڤیزا کارتەکان لە دەرەوەی وڵات رابکێشێت و ئێستا دراوەتە دەست دادگا.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، کەسێکی دیکە دەستگیرکرا کە
دەیویست ١٤٠ ڤیزا کارت بە نایاسایی بباتە دەرەوەى عێراق.
بردنە دەرەوەی ڤیزا کارت بەو ژمارە زۆرە و بە قاچاغ بردنی پارە
هەژمار دەکرێت و بەو پێیە ئەو کەسانە لە دەرەوەی وڵات هەرچەندیان بوێت دەتوانن
پارە رابکێشن.