سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار

PM:02:25:18/05/2023

1984 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار. لە کاتێکدا، تەنها ماوەی چوار رۆژە لە هەرێم دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دوای تەواوکردنی رێکارەکان و ئامادەکردنی موچە لە فەرمانگەی ژمێریاری ئەمڕۆ، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ ئەو مەبەستە داوا لەسەرجەم دامەزراوە و فەرمانگەکان کراوە بۆ ناردنی لیستی موچە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان تەنها چوار رۆژە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کراوە و ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و دام و دەزگا نەوتییەکان دابەشدەکرێت.













گەلەری