سکرتێری سەرۆکی بیلاروسیا بۆ کاروباری رۆژنامەوانی ئەو کەلوپەلانەى ئاشکرا کرد کە لەناو جانتاى سەرۆکى ئەو وڵاتەدایە.
ناتالیا ئیسمۆنت، سکرتێری سەرۆکی بیلاروسیا بۆ کاروباری رۆژنامەوانی رایگەیاند، جانتای سەرۆکەکەی شتێکی وای تیا نییە کە جێگای سەرسوڕمان بێت جگە لە چەند بەڵگەنامەیەک.
ناتالیا ئیسمۆنت، سکرتێری ئەلێکساندەر لۆکاشینۆ، سەرۆکی بیلاروسیا
ئاماژەی بەوەشداوە، لەوانەیە کەمێك ئەو کەسانە نائومێد بکات کە پرسیاری شتەکانی
ناو جانتای سەرۆکەکەی دەکەن، بەو پێیەی تەنیا کۆمەڵێك بەڵگەنامەی کۆن و ئاسایى تێدایە
لەگەڵ پێنوسێک و چەند پێویستییەکی تری کارکردن.
ئەوەشی خستەڕوو، بەدەگمەن شتێکی سەیر و سەرسوڕهێنەری تیا ئەدۆزرێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، پۆتین و لۆکاشینکۆ زۆرجار بەڵگەنامە نهێنیەکان بەبێ
جانتا دەگۆڕنەوە.
راشیگەیاندووە، سەرۆکەکەی چەندین جار بەڵگەنامە و زانیاریەکان بۆ دەوروبەری
ئاشکرادەکات.