سەردێڕ:

هێڵێکی شەمەندەفەر هەرێمی کوردستان بە تورکیاوە دەبەستێتەوە

AM:09:48:18/05/2023

9456 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراقی رایگەیاند، پڕۆژەی نوێی هێڵی ئاسنینیان هەیە و پڕۆژەکە لە فاوەوە دەستپێدەکات و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت و دەگاتە تورکیا. دەشڵێت، بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٨ تەواو ببێت.


یونس خالید بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق ئاشکرای کردووە، پڕۆژەکە لە فاوەوە دەسپێدەکات و بە هەرێمدا تێپەڕ دەبێت و دەچێتە ناو خاکی تورکیاوە، کە درێژییەکەی هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەترە و پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە و بەهۆیەوە عێراق دەگۆڕێت بۆ سەنتەرێکی لۆجستی لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی پڕۆژەکە لە پاراستن و گومرگ و نرخی گواستنەوەی کەلوپەل؛ بڕی چوار ملیار دۆلارە، داهاتی گواستنەوەی گەشتیارانیشی ساڵانە نزیکی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار دەبێت و پێشبینی دەکەن ببێتە جێگرەوەی نەوت.

باسی لەوەشکرد، ماوەی رێگاکە پێشبینی دەکرێت ١٢ بۆ ١٦ کاتژمێر بێت، ئێستاش دیزاینی پڕۆژەکە تەواوبووە و کۆی تێچوی پڕۆژەکەش ١٧ ملیار دۆلارە کە ١٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی شەمەندەفەری کارەبایی پێشکەوتووە و شەش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بۆ کڕینی هێڵەکە خۆیەتی.













گەلەری