سەردێڕ:

نرخی نەوت بۆ سەرو ٧٥ دۆلار بەرزبووەوە

AM:08:21:18/05/2023

972 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت بەهای نەوت بەرزبووەتەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەراورد بە دوێنێ، نرخی هەر بەرمیلێکی نەوت دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بەگوێرەی ئاژانسی بلومێرگ، حکومەتى سعودییە نرخی نەوتی لە بودجەی ئەمساڵیدا بە ٨٠ دۆلار هەژمارکردووە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لە نرخی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان.













گەلەری