لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا و بەوەش بەراورد بە کردنەوەى بازاڕ گۆڕانکارییەکى زۆر کەمى بەسەرداهات.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە داخستنى بازاڕى دراوەکان نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى گۆڕانکارییەکى کەمى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا و هاوکات نرخى تمەن بەرامبەر بە دۆلار بۆ هەر سەد دۆلارێک ١٠ هەزار تمەن بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٧ هەزار تمەن مامەڵەى پێوەکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە
سبەینێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٢٤ ھەزار و ٣٧٩ دۆلار بەمەبەستی جێگیرکردنی بەھای دۆلار لە
بازارەکانی عێراقدا بخاتەڕوو و بەمەش ٢٥٤ کۆمپانیا سودمەند دەبن. ھاوکات، بۆ ھەر دۆلارێکیش
نرخی ١٤٦٠ دینار جێگیر کراوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ
بە ١٧٣ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار
دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن
و ٧٠٧ ھەزار تمەنە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار
لیرەی تورکییە.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق
گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە
بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.