سەردێڕ:

جۆو بایدن: لەگەڵ سەرۆکی چین گفتوگۆ دەکەم

PM:11:11:17/05/2023

1992 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، ئێستا بێت یان داهاتوو لەگەڵ سەرۆکایەتی چین کۆدەبێتەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات.


پێش ئەوەی بەڕێ بکەوێت بەرەوە ژاپۆن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی وڵاتانی حەوت جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاند، "ئێستا بێت یان لە داهاتوو لەگەڵ سەرۆکایەتی چین دادەنیشم و گفتوگۆ دەکەم."

ئەمەش لە کاتێكدایە، جۆو و بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا دەست بکات بە گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئاسیا و لە دوای هەفتەیەک بگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ پارتی کۆمارییەکان.

هاوکات، دانوستانی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و پارتی کۆمارییەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دانەوەی قەرزەکانی ئەمریکایە.

سەرەڕای ئەوەی گەشتەکانی بۆ وڵاتانی ئوستورالیا و بابوا گینیای نوێ هەڵوەشاندەوە، بەڵام سوورە لەسەر ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە ژاپۆن.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆشداری داوەتە حکومەتی وڵاتەکەی لە بارەی ئەگەری دروستبوونی قەیرانی مەترسیدار ئەگەر هاتوو هەنگاو نەنرێت بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئەمریکا.

قەرزەکانی ئەمریکا بڕە پارەیەکە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتەوە قەرزکراوە و بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە بەکاردەهێنرێت و زۆربەی قەرزەکان لە وڵاتانی ژاپۆن و چین و بەریتانیا و بەجلیکا و لوکسێمبۆرگ کراوە.













گەلەری