راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەر کەسێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا براوە بێت ئێمە بەبێ کێشە کاری لەگەڵ دەکەین.
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، هەر کەسێک لە هەڵىژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا براوە بێت ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵیدا.
دەشڵێت،"دەمانەوێت بەردەوام دیموکراتی
بەهێز لە تورکیا ببینین."
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی یەکشممە
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە
بەراییەکان رەجەب تەیب ئەردۆغان ٤٩.٤٪ی هەڵبژاردنەکانی بەدەستهێنا و کەمال کلیچدار
ئۆغلۆ رێژەی ٤٤.٩٦٪ی دەنگەکانی بۆ هات.
دواتر ئەحمەد یەنار سەرۆکی دەستەی باڵای
هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، بە بڕیاری فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا
دەچێتە خولی دووەمەوە و لە رێکەوتی ٢٨ی مانگ دووبارە پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکان رێژەی ٥١٪ی دەنگەکانیان بەدەستنەهێنا.