سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی هەرێم و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبوونەوە

PM:09:01:17/05/2023

1144 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی عێراق لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوە باسیان لە پاراستنی سنووری ئێران و رێگەگرتن لە چالاکی نایاسایی کرد.


رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە هەژماری تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لە بارەی پتەوکردنی رێکارەکانی پەیوەست بە ئاسایشی سنووری ئێران کراوە لە پێناو پاراستی هاوڵاتیان و سنووردارکردنی چالاکی نایاسایی.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی راگەیەنراوێکی بڵاوکردبووەوە و تێیدا هاتبوو، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی عێراق بە نوێنەرایەتی شاندێکی حکومی سەردانی هەولێر دەکات.













گەلەری