سەردێڕ:

لە کاتى داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:40:17/05/2023

41236 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار مامەڵەی پێوەدەکرا.


بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی لە کاتێک دا بە ١٤٧ هەزار دینار زیاتر مامەڵەی پێوەدەکرا، بۆیە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بەڵیننامە بە فرۆشگاکانی کەلوپەلی کارەبایی و پێشانگای ئۆتۆمبێل پڕکرایەوە بۆ ئەوەی لە مامەڵە بازارگانیەکانیان دینار بەکاربهێنن لە بری دۆلار.

هەروەها ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٢٢٢ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٢٢ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە فرۆشتووە و ٥١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینەی خستوەتەڕوو.

بەراى چاودێرانى دراو هەرکا بانکى ناوەندى شێوازى فرۆشتنى دۆلار بە نەختینەیی زیاد بکات، ئەوا کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر دابەزینى نرخى دۆلار و بەرزکردنەوەى بەهاى دینار دەبێت.













گەلەری