سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانی پەسەندکرد

PM:05:01:17/05/2023

1924 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانی پەسەند کرد و بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە لەسەر کۆمپانیا و دامەزراوە ناحکومییەکان مەرج دەبێت مووچە بدەنە کرێکارانی خانەنشین.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە دانیشتنەکە موحسن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئامادەبوو، دەستکرا بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای دەستبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینیی کرێکاران.

لە هەمان دانیشتندا، پڕۆژەیاساکە پەسەند کرا و دانیشتنەکە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.

لە رێگەی ئەم پڕۆژەیاسایەوە لەسەر کۆمپانیا و دامەزراوە ناحکومییەکان مەرج دەبێت کە کەمترین مووچەی مانگانەی کرێکارانی خانەنشین لە ٣٥٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت.

پێشتریش حسێن عەرەب سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە کارکردن بە میکانیزمی پڕۆژە یاسای خانەنشینی کرێکاران مووچەی هەر مانگێکی کرێکارێکى خانەنشین ٢٥٪ی مووچەکەی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای پەسەند کردنی پڕۆژەیاساکە رێنمایی پێویست بۆ مووچەی کرێکارانی خانەنشین ئاڕاستەی کۆمپانیا و دامەزراوە ناحکومییەکان دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمیش بڵاودەکرێتەوە.













گەلەری