بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٧٤ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و شێوازى فرۆشى نەختینەیی بەرز کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاو کردەوە و ٢٧٤ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و ٢٢٢ دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق، ٢٢٢ ملیۆن و
٨٨٩ هەزار و ٢٢٢ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە فرۆشتووە و ٥١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریشی
بە شێوەی نەختینەی خستوەتەڕوو.
دوێنێش بانکی ناوەندی عێراق زیاتر
لە ٢٧٢ ملیۆن دۆلاری فرۆشت، هاوکات لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا بەهۆی بەرزکردنەوەی
رێژەی فرۆشی دۆلارەوە، بەهای دۆلار دابەزییوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بە بڕوای
شارەزایانی ئابووری بە هۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی عێراق و
هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش خواستی
لەسەر دراوی دۆلار زیاد کردووە و لە ئەنجامدا نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
هەروەها بە بڕیاری وەزارەتی
ناوخۆی عێراق لە چەند شارێکی ناوەڕاست و باشوورى عێراق، بەڵیننامە بە پێشانگاکانی
ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلووپەلە کارەباییەکان پڕکراوەتەوە، بۆ ئەوەی لە مامەڵە
بازرگانیەکانیان دا تەنیا دراوی دیناری عێراقی بەکار بهێنن.