سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ: پڕ کردنەوەی فۆڕمى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان درێژ کرایەوە

PM:02:06:17/05/2023

1388 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنى راژەى حکومەتى عێراق بڕیاری دا، ماوەى پڕ کردنەوەى فۆڕمى دامەزراندن بۆ سێ یەکەمەکانى ناوچە جێ ناکۆکەکان درێژ بکاتەوە.


ئەمڕۆ چوار شەممە، بەدریە ئیبراهیم پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، مەحمود تەمیمى سەرۆکى ئەنجوومەنى راژەى حکوومەتى فیدڕاڵ پێى راگەیاندوە، کەوا بڕیاریان داوە ماوەى پڕ کردنەوەى فۆڕمى سێ یەکەمەکان تاکو ٢٦ى ئەم مانگە درێژ کراوەتەوەو ئەو خوێندکارانەى نەیان توانیوە پڕی بکەنەوە، دەتوانن تاوەکو ئەو بەروارە پڕی بکەنەوە.

ئەو پەرلەمانتارەى نەوەى نوێ جەختی کردەوە، ناوی ئەو یەکەمانەی ناوچە جێناکۆکەکان کە لە هەرێم خوێندنیان تەواو کردووە، لە چەند رۆژی داهاتوو دا لە هەرێمەوە کۆدەکانیان دەگاتە دەست ئەنجوومەنى راژەى سەر بە حکومەتى فیدڕاڵى.

ئەوە لە کاتێک دایە دوو رۆژ لەمەوبەر بەپێی نووسراوێکی فەرمی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا، کە واژۆی فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدای لەسەر بوو، داوای ئەوەیان کردبوو، وادەی ناردنی ناوی خوێندکارە سێ یەکەمەکان بۆ دامەزراندنی خوێندکارانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ ٢٦ی ئایار درێژ بکرێتەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدڕاڵیش داواکەی پەسەند کرد.













گەلەری