سەردێڕ:

زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

AM:11:33:17/05/2023

4124 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ شەش دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی داتا جیهانییەکان، ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٩٦ دۆلار بوو و لە رۆژانی پێشتردا لەسەروو دوو هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات، بەهای زیڕ لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە نرخی جیهانی و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەهای زێڕ دابەزیوە و لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر بەهای زێڕ هەیە و بە دابەزینی زیاتری دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهای زێڕیش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو و بە دوو هەزارو ٥٠ دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٥ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٧ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢١ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٠ هەزار دینار.













گەلەری