لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ، نرخی ١٠٠ دۆلار نزیکی هەزار و ٢٥٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای دۆلار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات دوێنێ
بانکی ناوەندی عێڕاق زیاتر لە ٢٧٢ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بەوەش لە دوێنێوە بەهای
١٠٠ دۆلار دوو هەزار دیناری لەدەستداوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بە بڕوای شارەزایانی ئابوری بەهۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی
عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش
خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووە و لە ئەنجامدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بە بڕیاری
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە چەند شارێکی عێراق بەڵیننامە بە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و
فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکراوەتەوە بۆئەوەی لە مامەڵە بازرگانییەکانیاندا
تەنیا دراوی دیناری عێراقی بەکاربهێنن.